الموضوع: بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم قەزای ئەم ڕۆژەتان سی ڕەمەزان بکەنەوە اللە شمان بەسە لەسەر گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم قەزای ئەم ڕۆژەتان سی ڕەمەزان بکەنەوە اللە شمان بەسە لەسەر گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان..


    - 1 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    01 - شەوال - 1443 کۆچی
    02 - 05 - 2022 زایینی
    05:24 بەیانی
    (بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.p...02#post_380902
    _________


    بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم قەزای ئەم ڕۆژەتان سی ڕەمەزان بکەنەوە اللە شمان بەسە لەسەر گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان..

    بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر
    وەدروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و هەموو باوەڕداران لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان و جیهانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ حەڵکیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

    بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوە خۆشەویستەکانم، بەڕاستی ئەم بەیانەم دواخست تاکو شادی و خۆشحاڵی کەس و کارو خانەوادەکەتان تێک نەدەین تاکو لەگەڵ کەس و کارو خانەوادەو موسڵمانان جەژن بکەن لەبەرئەوەی ڕۆژووی ئەم ڕۆژەتان ئەم دووشەممەیە دواتر دەبێتە زەحمەت لەسەرتان بەهۆی سەردانیکردنی کەس و کارو هاوڕێکانتان اللە ش ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت و قورسی و گرانی بۆ ئێوە ناوێت.

    جا ئەمڕۆژەتان ئەم دووشەممەیە سی ڕەمەزان قەزا بکەنەوە لە ڕۆژێکی تر لەبەرئەوەی ئێوە لە حاڵەتی ناچاریدان، جا واحساب بکەن هەروەکو ئێوە لەڕۆژێکی گەشتدا فتارتان کردۆتەوە جا لە ڕۆژێکی تر قەزای بکەنەوە وە لەگەڵ براکانیشتان نوێژی جەژن ئەنجام بدەن، جا نامانەوێت نوێژی جەژنتان بۆ بخەینە ڕۆژێکی تر، وە ناخیشتان ئاسودە بێت جا ئێوە هیچ بارێکی گوناهتان لەسەر نیەو اللە ش ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت و قورسی و گرانی بۆ ئێوە ناوێت.

    وە فتارکردنەوەشتان بۆ حەڵاڵ کراوە لە میانەی مانگی ڕەمەزاندا لەحاڵەتی پێویست، چجای پێویستی سەردانیکارەکانتان لە خانەوادەو بنەماڵەو نزیک و خزمەکانتانەوە؟ جا ڕۆژی خۆشحاڵیەکەتان تێک مەدەن و ڕۆژێکی تر بەڕۆژووبن وەکو قەزاکردنەوەی ئەم ڕۆژەتان وە پاداشتەکەشتان لەسەر اللە یە باری تاوانەکەش لەسەر زانایانی موسڵمانان و گەورەکانیانە ئەوانەی وایان کرد موسڵمانان بەڕۆژوو بن بەبێ بینینی هیلالی ڕەمەزان و بشیکەن بەجەژن بەبێ بینینی هیلالی شەوال جا بەڕاستی ئەوان هەموویان زانیان لەدوای ئەوەی ژمارەی ڕۆژەکانی ڕەمەزانیان تەواوکرد بە سی ڕۆژ جا ئەوان لەم کاتەدا هیلالی شەوالیان نەدی لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بەچاوی سەرەوە (شەوی سی و یەک بەگوێرەی ڕۆژووگرتن لە شەممەوە) وە ئەوانیش دەزانن بەوەی پێویستە بەوپەڕی سادەییەوە بیبینن هەروەکو هیلالی ڕەمەزانیان بینی بەوپەڕی سادەییەوە - ئەوانەی ژمارەی ڕۆژەکانی شەعبانیان بەسی ڕۆژ تەواو کرد - جا ئایا مەعقولە ئەوان پێویستیان بە گەڕان بێت بەدوایدا بەتەلەسکۆبە ئاسمانی و مانگە دەستکردەکان سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەڕۆژوو بوون بە سی ڕۆژ؟! بەڵام ئەوان لەشەعباندا بەڕۆژوو بوون جا لە شەعبانەوە چوونە ناو ڕەمەزان.

    جا ڕۆژووی ئەوانە ڕاست و دروست بوو کەوا لەیەکشەممەدا بەڕۆژوو بوون، بەڵام ئەوان بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی چوونە ناو ڕەمەزانەوە بەگوێرەی بینینی شەرعی هیلال لەکتێبەکەی اللە بەڵام ئەوان- سەرکردەو گەورەکانیان- ناچاریان کردن لە کۆتایی ڕەمەزان بەڕاگەیاندنی جەژن لە کۆتاهەمین ڕۆژی ڕەمەزان لەسەر فتارکردنەوە بەهۆی خۆبەگەورەزانینی سەرکردەو گەورەکانیان وەڕاگەیاندنی جەژن سەرەڕای نەبینینی هیلالی شەرعی جەژنیش، جا بەوانە پێمەکەنن کەوا جەژنیان لەیەکشەممەدا ڕاگەیاند؛ بەڵکو ئەوان وەکو هاوشێوەی خۆیان جەژنی ڕەمەزانیان ڕاگەیاند بەبێ بینینە شەرعیەکەی هیلال، جا هەردوولایان لەسەر هیچ شتێک نین جەژنیش بۆنەو پیرۆزبایی هەیە جا هیچ گوناهێکتان لەسەر نیە؛ بەڵکو گوناهەکە لەسەر خۆبەگەورەو زل زانەکانە.

    بەڵام من فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی ئەم ڕۆژەتان قەزا بکەنەوە لە ڕۆژێکی تردا، جا لەگەڵ کەس و کارو خانەوادەو نزیک و هاوڕێکانتان بیکەن بەجەژن پاشانیش ڕۆژێکی تر بەنیەتی قەزای ئەمڕۆمان ئەم دووشەممەیەی ڕەمەزان بەڕۆژوو ببن.

    دواتریش بەیانێک دەردەکەم بۆ گەورەکانی موسڵمانان و زانایان ئەوانەی باری تاوانی کردن بەجەژنی گەلەکانیان بەسەرتاپای هەڵگرتووە سەرەڕای ئەوەی من بێ ئومێدم لە هیدایەتی خۆبەگەورەو زل زانەکانیان لەبەرئەوەی اللە هیدایەتی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان نادات بەڵام وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە لەدوای تەواوبوونی نیشانەی درک کردنەکە تاکو ماوەیەک.

    هەموو ساڵێکیش لەباشی و چاکیدا بن وەلەسەر حەق جێگیر بن تاکو ڕۆژی دوایی.
    وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

    ڕێگاش دەدەین بە بەرزکردنەوەی ئەم بەیانە بۆ کۆکراوەی بەیانەکان.
    براتان خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________


  2. افتراضي

    - 2 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    01 - شەوال - 1443 کۆچی
    02 - 05 - 2022زایینی
    10:17 بەیانی
    (بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.p...10#post_381010
    ______________


    زانای فەلەکی (طيب تونسی) بەحەق شاهێدیدا؛ ئەمەش مانای ئەوەیە هێشتا لەناو زانایانی فەلەکی پیاوی ژیرو مەرد هەیە..

    بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر
    هەموو ساڵێک لەباشی و چاکی دا بن و لەسەر حەقیش جێگیرو ڕاوەستاوبن تاکو ڕۆژی دوایی..

    ئەمە وەڵامێکە پێویستە لەگەڵ بەیانە وەرگیراوەکەی (طيب) ی فەلەکیدا هاوپێچ بکرێت کەوا بەحەق شاهێدی دا، وە ستایشکردنەکەش بەحەقە لەسەر ئەم زانا فەلەکیە تونسیە بەڕێز (طيب ساحلی) ئەندامی بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتی جا سوێند بە اللە ئەو بەحەق شاهێدی داوە کەوا لەگەڵ عەقڵ و مەنتقدا ڕێک دەکەوێت لە بوارە تایبەتمەندەکەی خۆی لەبەرئەوەی هیلالی تەواوبوو پێویستە بینراو بێت بەچاوی سەرەوە بەو پەڕی ئاسانی لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی شەوی دووشەممە؛ لەبەرئەوەی ئەمە چاودێریکردنی هیلال نیە بەڵکو هیلالی تەواوبووە؛ جا ئەوە زانراوە هەربەدرێژایی سەردەمی گەلە دێرینەکان.

    بەڵکو قورسی بینینی هیلال لەڕۆژی چاودێری کردنەکەیەتی (ڕۆژی بیست و نۆی شەوی سی)، هەرچی ئەوەیە کەوا مانگەکە بە سی ڕۆژ تەواو بکەن و هیلالی شەوالیش نەبیندرێت بەچاوی سەر جا ئەوە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەسەر چوونە ناو دەستپێکی ڕۆژووی ڕەمەزانەوە لە شەعباندا نەک لەیەکی ڕەمەزان بەبێ شک و گومان و دوودڵی، جا لێرەدا پێویستە ئەوان ئەوکاتەی هیلالی شەوالیان نەبینی بەچاوی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی شەوی دووشەم سەرەڕای ئەوەی ئەوان لە یەکشەممەدا سی ڕۆژیان تەواوکردووە؛ جا سەرەڕای تەواوبوونەکەی لەڕۆژی یەکشەممەدا هیلالی شەوالیشیان نەبینی بە چاوی سەر جا لێرەدا ئەگەر ئەوان لە اللە بترسابان ئەوا درکیان بە هەڵەکە دەکرد لە چونە ناو مانگی ڕەمەزانەوە، کەواتە گوناهی کردن بەجەژنی گەلانی عەرەب و موسڵمانانیان هەڵنەدەگرت، جا ئەگەر ئەوان لە اللە بترسابان ئەوا بڕیاری جەژنیان بۆ نەدەدان لەوەندەی ماوەتەوە لەڕەمەزان و هەڵەکەیان ڕادەگەیاند لە چوونە ناو مانگی ڕەمەزانەوە جا لەپاش ئەوە ڕۆژی دووشەممەیان ڕادەگەیاند بە ڕۆژووگرتن بۆ تەواوکردنی ژمارەی ڕۆژەکانی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ بەهۆی تێگەیشتنەکەیان بۆ چوونە ناو مانگی ڕەمەزانەوە بەهەڵە، وە شەرمیش نیە کەوا هەڵە بکەن بەڵام شەرم و گوناهە گەورەکەو ئەو تاوانەی کەوا لێخۆشبوونی بۆ نیە بریتیە لەبەردەوام بوون لە هەڵەکە بە ڕق ئەستوری و خۆبەگەورەزانی لەزەوی بەناحەق بەڕاستی اللە هیدایەتی هیچ خۆبەگەورەو زل زانێکی زۆردار نادات، اللە شم بەسەو باشترین پشت و پەنایە..

    خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناص محمد یەمانی
    ______________


    اقتباس المشاركة :
    شاهێدیەکەی بەڕێز (طيب ساحلی) لەتونس:

    وقال عضو المشروع السيد الطيب الساحلي "السماء كانت صافية وفيها بعض الغيوم فقط ومكان تواجد الهلال ( حسب ما نعلمه جيدا بالحسابات الفلكية الدقيقة ) صافية ويعتريها بعض الغيم أحيانا ومع ذلك لم أتمكن من رؤية الهلال لا بالعين المجردة ولا بالمنظار ولو كان اليوم هو 30 رمضان لما خفي الهلال عن أحد في مثل هذه الظروف لأن هلال إكمال العدة لا يخفى عن أحد ويرى بالعين المجردة بكل سهولة لأنه يجب أن يكون سميكا ومرتفعا لا يخفى . ( فما بالك بهلال ابن ليلتين ) وإلا فإن إدخال الشهر باطل لاسـتحالة المشــهود به . والشرع لا يأتي بالمســتحيلات. ففي تبصرة الحكام لابن فرحون اليعمري: «قال أصحابنا: إذا شهد شاهدان في الصَّحْوِ في المِصر الكبير على هلال رمضان ولم يَرَهُ غيرُهما، قال سَحْنونٌ: هما شاهِدا سوءٍ، فإذا قُبِلا فعُدّ ثلاثون يوماً ولم يُرَ الهلالُ والسّماء مُصْحِيَةٌ، قال مالكٌ: هما شاهِدا سوءٍ، لأنّ ذلك قرينةٌ ظاهرةٌ في كذِبهما». فالإمام مالك رحمه الله نصحنا بالتثبت في آخر الشهر فقال : (( إذا كانت ليلة إحدى وثلاثين صحوا ولم يُرَ الهلال لا يجوز الفطر غدا ويجب صومه وتُكَذَّبُ الشهادة على دخول الشهر , لأن هلال إكمال العدة لا يخفى عن أحد )) , أي أنه يرى بكل سهولة . لأنه دائما يكون حجمه كبيرا . وحتى ابن تيمية قال مثل ذلك في مجموع الفتاوى ج: 25 ص: 185 قال : (( فمعرفة الكسوف والخسوف لمن صح حسابه مثل معرفة كل أحد أن ليلة الحادي والثلاثين من الشهر لابد أن يطلع الهلال وإنما يقع الشك ليلة الثلاثين )) . يعني أن هلال إكمال العدة يُرَى ليلة الحادي والثلاثين من الشهر قطعا بلا شك ، ويستحيل خفاؤه ، فلا بد أن يطلع ويرى عند إمام الأئمة مالك وعند ابن تيمية ... وإلا فالشهادة على دخول أول الشهر الحالي باطلة بوجه من الوجوه . . وإكمال الصوم واجب على الجميع في آخر رمضان ... وكذلك قال الإمام العلامة والمجتهد السبكي ..."

    سەرچاوەی شاهێدیەکە:
    https://www.astronomycenter.net/icop/shw43.html
    انتهى الاقتباس
    بەستەرەکە: https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=380915



المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 06-09-2021, 02:38 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 28-07-2021, 11:51 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-01-2021, 03:44 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 31-10-2020, 12:04 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 21-03-2020, 05:53 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •