ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6862#post6862
________________


اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دانەبەزاندووە دەربارەی کێوێک لە ئاڵتون، بەڵکو ئەمە لە هەڵبەستراوی شەیتانە..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

برا پرسیارکارەکانم دەربارەی کێوێک لەئاڵتون، اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەمەحکەمی کتێبەکەیدا دەربارەی ئەمە دانەبەزاندووە، وەئەم نیشانەیان داناوە بەدرۆو بوختان تاکو ئەگەر مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقیان بۆ هات لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بڵێن: "ئەی کوا کێوە ئاڵتونەکە؟ بەڵکو تۆ درۆزنێکی خراپەکاری. جا لەپاش ئەوە پشتهەڵدەکەنە شوێنکەوتنی زیکر، لەپاشانیش اللە سزایان دەدات بە سزایەکی سەخت، اللە شمان بەسەو چاکترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان ..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________